کۆبوونه‌وه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری نێوان سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه دواخرا، پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز به‌شیر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ بێژینگ دواکه‌وت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودان ده‌ڵێت به‌ڕێز به‌شیر له ئێرانه‌وه به‌ره‌و چین ده‌ڕۆيشت کاتێک که فڕۆکه‌که‌ی گه‌یشته سه‌ر تورکمانستان گه‌ڕایه‌وه.
له‌به‌ر هۆیه‌کی دیاری نه‌کراو به‌ڕێز به‌شیر گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران. وه‌زاره‌ته‌که ده‌ڵێت به‌ڕێز به‌شیر هێشتا چاوه‌ڕوان ده‌کات تا کۆتایی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و چین به‌ڕێبکه‌وێت.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی سودان گه‌شته چوار ڕۆژییه‌که‌ی بۆ چینی به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ده‌ست پێ‌بکات.
شایانی باسه ئه‌و گه‌شته‌ی به‌ڕێز به‌شیر له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی جیهانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێگیرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چین ڕازی نه‌بوو به‌ڕێز به‌شیر ده‌ستگیر بکات که له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داوا کراوه. ئه‌و دادگایه سه‌رۆکی سودانی به گوایه تاوانه‌کانی شه‌ڕو جینۆساید له هه‌رێمی دارفور تاوانبارکردووه.