ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چین و ڤێتنام په‌یمانیان دا که کێشه‌کانی سنوری ده‌ریاییان له ده‌ریای باشوری چین به ڕێگای دیالۆگی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
میدیای چین ڕایگه‌یاند، ڕاوێژکاری نیشتیمانی چین (دایی بینگۆ) و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤێتنام (هو ژوان سۆن) ڕۆژی شه‌ممه له بێژینگ کۆبوونه‌وه و هه‌ردوو لا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێشه‌که به ڕێگای وتووێژی ئاشتیانه‌و دۆستانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌سه‌ر به‌رنامه‌کان یان کاتێکی دیاریکراو ئاشکرا نه‌کراوه.
هاوکات نزیکه‌ی 100 ڤێتنامی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له هانۆی پایته‌ختی وڵاته‌که بۆ چوارهه‌م هه‌فته‌یه له ڕۆژه‌کانی پشووی هه‌فته‌دا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانیان به‌رده‌وام بوون دژ به ڕۆڵی چین له‌و کێشه‌یه‌ی که هه‌ر وا دێت و په‌ره ده‌سێنێت.