خانمی یه‌که‌می وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا میشێل ئۆباما له ڕێـیدایه به‌ره‌و وڵات پاش گه‌شـتێـکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ دوو وڵاتی باشوری ئه‌فریکا.
فڕۆکه‌که‌ی خانمی ئۆباما ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وڵاتی بۆتسوانای جێـهێشت، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکاری کۆتای‌یان به گه‌ڕانێـکیان هێنا له ئه‌فریکای باشور.
خانمی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کچه‌که‌ی و دایکی و دوو برازای به نێو ناوچه‌ی Madikwe ی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵاندا گه‌ڕان.
خاتوو میشێل له میانه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بۆتسوانا ئیان خاما و هه‌ردوو براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ نیڵسۆن ماندێلا و دێزمۆند توتو کۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها خانمی یه‌که‌م له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌م دوو وڵاتی ئه‌فریکا هانی لاوان و گه‌نجانی دا تێکۆشان له پـێـناو به‌ده‌سـتهێنانی مافه‌کانیاندا. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ژنانیش دووا و هۆشـیاری سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیـ‌یه‌کانی HIV و ئه‌یدز دا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆژی دووشه‌ممه بگاته‌وه واشنتن.