پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه به کاتی خۆجێی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.3 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی Nangqian ی هه‌رێمی یوشوی باکوری ڕۆژئاوای چینی داوه.
ناوه‌ندی جیۆلۆجی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که 118 کیلۆمه‌تر له له ڕۆژئاوای شـارۆچکه‌ی Gyegu دور بووه و له قوڵایی 25 کیلۆمه‌تر.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه ئایا بومه‌له‌رزه‌که زیانی گیانی و ماڵی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه یان نا. زۆربه‌ی دانیشـتوانی ناوچه‌که تبتی نه‌ژادن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی چواری ساڵی ڕابردوو بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 7.1 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له یوشوی دا و له ئاکامدا نزیکه‌ی 2700 که‌س گیانیان له‌ده‌سـت دا.