دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری دا ئه‌و شه‌ش سیاسه‌تمه‌داره کورده‌ی له زینداندان و له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه ئازاد نه‌کرێن تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تۆمه‌ته تێرۆرزمیانه بکرێنه‌وه که ئاڕاسته‌یان کراون.
ئه‌م شه‌ش سیاسه‌تمه‌داره وه‌ک که‌سـانی سه‌ربه‌خۆ که پارتی ئاشـتی و دیموکراسی کورده‌کان پـشـتگیریان لێده‌کات له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 12 ی مانگی شه‌شدا هه‌ڵبژێردران. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا تاوانباریان ده‌که‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه.
دادگاکه له شـاری دیاربه‌کر له هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه و له چه‌ند بڕیارێـکی جوداجودا ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که کرابوون بۆ ئازادکردنیان. ده‌ڵێت مانه‌وه‌یان له زینداندا پـێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌یه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ریانه له‌ناو نه‌به‌ن و گوشـار نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی له که‌یسه‌کانیاندا هه‌ن.
یه‌ک له‌و شه‌ش سیاسه‌تمه‌داره خه‌تیب دیجله‌یه که هه‌ر پـێشـتر ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بڕیاری دا له مافی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان بێ به‌ش بکرێت به تاوانی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ تێرۆرزم کردووه. ئه‌و یه‌کێـکه له‌و 36 کورده‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه بۆ ئه‌ندامێتی له‌و په‌رله‌مانه 550 کورسیـیهی تورکیا.
گرووپی کورده‌کان بڕیاریان داوه که‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه له دانیشـتنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی نوێ‌دا به‌شـداری نه‌که‌ن وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بێبه‌شکردنی خه‌تیب دیجله ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان.