زیاتر له 150 ڕووناکبیر و چالاکوانی سوری، له نێویاندا چه‌ند که‌سـایه‌تیـیه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن، ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی کۆتایی هێنان به توندوتیژی و ده‌سـتکردن به گۆڕانێـکی ئاشتیـیانه به‌ره‌و حوکمڕانی دیموکراتی.
کۆبوونه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌سـتیپـێـکرد به سروودی نیشـتیمانی وڵاته‌که و خوله‌کێـک وه‌سـتان بۆ ڕێزگرتن له گیانی ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای مانگی سێـیه‌وه له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌تدا کوژران.
ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ڵێن ئه‌وان که‌سـانی سه‌ربه‌خۆن و هیچ په‌یوه‌ندیان به حکومه‌ت یان حزبه سیاسیـیه‌کانه‌وه نیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له ناو سوریادا کۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره سـازبکرێت له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت دهستـیپـێکردووه.
له نێو بهشـداربواندا لوئه‌ی حسێن و عارف ده‌لیله ده‌بینران ئه‌وانه‌ی له‌و کۆمه‌ڵه چوار چالاکوانهدان که پـێشـتر له‌گه‌ڵ نێردراوی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبوونه‌ته‌وه و پاشـان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی کوشـتنکاریـیه‌کان ڕه‌تیان کردۆته‌وه په‌یوه‌ندی دیکه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌نه‌وه.
هه‌ندێـک له که‌سـایه‌تیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕه‌تیان کرده‌وه ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بن، ده‌ڵێن هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که مۆڵه‌تی درابێتی سـازبکرێت له‌وانه‌یه له لایه‌ن حکومه‌تی به‌ڕێز ئه‌سه‌ده‌وه به‌کاربهێنرێت بۆ پـێدانی شه‌رعیـیه‌ت به‌خۆی. یه‌ک له چالاکوانه گه‌نجه‌کان گوتی هه‌ر بڕیارێـک له کۆبوونه‌وه‌که درابێت خۆپـیشـانده‌ران پـێوه‌ی وابه‌سته نین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ئاگاداری کۆبوونه‌وه‌که بوون و ڕێـگه‌یان لێ نه‌گرت.