کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی ناشـتنی ژماره‌یه‌ک که‌س کردووه که له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوژرابوون و له ئه‌کامدا 2 که‌س کوژاون.
چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری گوتی ئه‌و 2 که‌سه ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی ئه‌لکه‌سوه‌ی باشوری دیمه‌شقی پایته‌ختدا کوژران.
گوته‌بێژی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری گوتی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی به‌خاکسـپاردنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ ئه‌و قوربانیـیانه بووه که له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی دژه حکومه‌تدا کوژرابوون که به لای که‌م 20 که‌سن و 2 منداڵیان له نێودایه و زۆربه‌یان له ناو دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری بوون.
وا زیاتر بۆ 100 ڕۆژه خۆپـیشـانده‌رانی دژ به سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که‌وتوونه‌ته به‌ر شـاڵاوی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت.
به هه‌زاران سوری به‌ره‌و تورکیا و لوبنان هه‌ڵاتوون له ترسی توندوتیژی که هه‌تا دێت و ڕوو له زیادبوونه.