کرێـکاران له سه‌رانسه‌ری یۆنان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتیان له کاره‌کانیان هه‌ڵگرت به مه‌به‌سـتی ده‌سـتکردن به مانگرتنێـکی گشتی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی یاسادانه‌ران تاووتوێی چه‌ند ده‌سـتگرتنه‌وه‌یه‌کی نوێ به خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتێـک له سه‌ندیکای کۆنتڕۆڵی ئاسـمانی یۆنان گوتی هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه فڕۆکه‌خانه‌کان بۆ ماوه‌ی 4 کاتژمێر له ڕۆژدا داده‌خرێن و جارێـکی دیکه له ئێواره‌دا. به‌هۆی ئه‌م ڕاگرتنی کاره‌وه به سه‌دان گه‌شـتی ئاسـمانی هه‌ڵوه‌شـاونه‌ته‌وه یان کاته‌کانیان گۆڕاون.
ئه‌م مانگرتنه وا دانراوه زۆربه‌ی خزمه‌تگوزاریـیه گشـتیـیه‌کان په‌ک بخات یان ڕابگرێت. پـزیشـکان و شۆفێرانی ئه‌مبوڵانس و ڕۆژنامه‌وانان و ته‌نانه‌ت ئه‌کته‌رانی که موچه له حکومه‌ت وه‌رده‌گرن بڕیاریان داوه به‌شـداری له مانگرتنه‌که‌دا بکه‌ن.
هاوکات سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکولای سـارکۆزی ده‌ڵێت بانکه فه‌ڕه‌نسـایـیه‌کان قایل بوون یارمه‌تی یۆنان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بـبێت به‌سه‌ر قه‌یرانی قه‌رزه‌کانیدا ئه‌ویش به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانه‌وه‌ی زۆربه‌ی قه‌رزه‌کانی ئێسـتای حکومه‌تی یۆنان که له ئێسـتادا ده‌یه‌وێت پـلانێـکی ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کانی په‌سه‌ند بکرێت تاوه‌کو خۆی له ئیفلاسبوون لابدات.
به‌ڕێز سـارکۆزی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی حکومه‌ته‌که‌ی بانکه‌کانی فه‌ڕه‌نسـای قایل کردووه تاوه‌کو مۆڵه‌تی زیاتر به یۆنان بده‌ن بۆ دانه‌وه‌ی 70% قه‌رزه‌کانی که ده‌بێت له سێ سـاڵی داهاتوودا بیانداته‌وه.
به‌ڵام ده‌بێت یۆنان ئه‌و 30% ی دیکه‌ی قه‌رزه‌کانی له فه‌ڕه‌نسـایـیه‌کان له کاتی خۆیاندا بیانداته‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه بانکه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا له نێو ئه‌و بانکانه‌دان که زۆرترین قه‌رزیان به حکومه‌تی یۆنان داوه.