ئیسرائیل هۆشداری دا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی که به‌شداری له پلانی کۆمه‌ڵه که‌شتی بار هه‌ڵگر به‌ره‌و که‌رتی غه‌ززه بکه‌ن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ رێگه‌ی چوونه ناو وڵاته‌که‌یان لێ ده‌گیرێت و ڕووبه‌ڕووی سزای دیکه‌ش ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ئۆرین هیڵمان له نامه‌یه‌کدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه به‌رنامه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌شتییه له‌لایه‌ن ڕۆژئاوا‌و توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه داڕێژراوه، و ئه‌وانه‌ی که به‌شداری تێدا ده‌که‌ن یاسای ئیسرائیلی پێشێل ده‌که‌ن.
ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌گه‌ری بیانی ئه‌و هۆشدارییه‌ی مه‌حکوم کردووه و ده‌ڵێت ئه‌مه پرسیارێکی گه‌وره له سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ئیسرائیل بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌وروژێنێت.
ڕێکخه‌ره‌کان ده‌ڵێن ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌شتییه له نزکه‌ی 10 که‌شتی پێکهاتوون که پڕن له پێداویستی مرۆیی و سه‌دان خه‌باتکاری سه‌ر به فه‌ڵه‌ستینییه‌کانیشی تێدایه‌و به‌ره‌و که‌رتی غه‌ززه ده‌ڕۆن.
تا ئێستا ڕوون نییه که له چ کاتێکدا ئه‌و که‌شتییانه ده‌رده‌چن به‌ڵام ڕێکخه‌ره‌کان ده‌ڵێن ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست پێ‌بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه هه‌روه‌ها بۆ یادکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و که‌شتییه که له مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پوچه‌ڵ کرایه‌وه.
ده‌سته‌یه‌کی سه‌ربازی ئیسرائیل 9 خه‌باتکاری تورکیان کوشت که یه‌کێک له‌وانه هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکا بوو له کاتێکدا که هێزه‌کانی ئیسڕائیل دایان به‌سه‌ر که‌شتییه‌کی تورکیادا که به‌شێک بوو له‌و کاروانه و هه‌وڵیان ده‌دا به‌ربه‌سته‌کان بشکێنن و بچنه نێو که‌رتی غه‌ززه‌وه.