ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوان له لیبیا داوا له کاربه‌ده‌سـتانی جه‌زائیر ده‌که‌ن هاوسه‌ری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 منداڵه‌ی که بۆ جه‌زائیر ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵاتن ڕاده‌سـتیان بکه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند سه‌فیـیه‌ی هاوسه‌ری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و عائیشه‌ی کچی و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی محه‌مه‌د و هانیبه‌عل هه‌موویان به ئۆتۆمبیلێـک گه‌یشـتوونه‌ته جه‌زائیر. ده‌شڵێن هه‌روه‌ها زاوا و بوک و کچه‌زا و کوڕه‌زاکانیشی گه‌یشتوون.
کاربه‌ده‌سـتان له جه‌زائیر ده‌ڵێن ئه‌وان سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیایان ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
به‌رپـرسـانی سه‌رهه‌ڵـداوان پـێشـتر جه‌زائیریان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی پـشـتگیری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌کات و به‌کرێگیراوی بۆ ڕه‌وانه ده‌کات تاوه‌کو شۆڕشه‌که‌یان له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵام جه‌زائیر ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌زائیر تاکه دراوسێی لیبیایه که هه‌تا ئێسـتا دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیادا نه‌ناوه.
له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵـداوان له هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختدا گرتووه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی نه‌بینراوه، به‌ڵام کۆشـکی سـپی گوتوویه‌تی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هیچ زانیاریـیه‌کی پـێنه‌گه‌یشتووه که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات موعه‌ممه‌ر قه‌زافی لیبیای به‌جێـهێشـتبێت. هه‌روه‌ها شوێنی کوڕه‌کانی دیکه‌ی قه‌زافی ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان له ده‌زگای له‌شـکری و ئابوری وڵاته‌که‌دا بینیوه نادیاره.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی ئاشـکرای هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات شیانی هه‌یه هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی تاوانی جه‌نگیان له مسڕاته ئه‌نجام دابێت.
پـزیشـکانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکدا که بڵاویانکرده‌وه گوتیان هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی کوشـتارکاری و ئه‌شکه‌نجه‌دان ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها ده‌سـتدرێژی سه‌ر نامووسیان کردووه. ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت هێزه‌کانی قه‌زافی خه‌ڵـکی سیڤیلیان ناچار کردووه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ناتۆ بـبنه قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ جبه‌خانه‌کانیان. هه‌روه‌ها ڕێـگه‌یان گرتووه له به‌رده‌م گه‌یشـتنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سیڤیل.