نوێنه‌رانی 60 وڵاتی جیهان له پاریس گردبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ئایندهی لیبیا له پاش موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
کاربه‌ده‌سـتان له پاریس ده‌ڵێن چاوهڕواندهکرێت ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل نه‌خشه‌یه‌ک بخاته ڕوو که تیایدا له ماوه‌ی 18 مانگ ده‌سـتورێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که دابنرێت و هه‌ڵبژاردن سـازبکرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌سـتیان به پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی وڵاتێـکی دیموکرات کردووه که هه‌موو پـێـکهاته‌کان له‌خۆبگرێت.
سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسموسن و سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له نێو ئه‌و ڕێبهرانهدان که له کۆبوونه‌وه‌که‌ی پاریس‌دا به‌شـداری ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکولای سارکۆزی میوانداری ده‌کرێت.
چین و ڕووسیا که پـێشـتر ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌شـکری ناتۆ له دژی ڕژێمی قه‌زافی ده‌گرت وا ئێسـتا ئه‌وانیش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بن. ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ناوه وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی ئه‌و وڵاته.
له لایه‌کی دیکه‌وه له به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌نگیدا که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه عهرهبیـیهکانهوه په‌خشکرا، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی گوتی هێزه‌کانی خۆیان ناده‌ن به ده‌سـته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌کو به سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا هه‌فته‌یه‌کی دیکه‌یان مۆڵه‌ت به لایه‌نگرانی قه‌زافی له شـاری سرت دا تاوه‌کو خۆیان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ن. پـێشـتر ڕۆژی شه‌ممه‌یان وه‌ک دوا مۆڵه‌ت دانا و گوتیان ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا ئه‌و ده‌مه خۆیان به‌ده‌سـته‌وه نه‌ده‌ن ئه‌وا به زه‌بری هێز ده‌ست به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا ده‌گرن.