چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه و به لای که‌م 13 که‌سیان کوشـتووه.
ده‌شڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له گه‌ڕه‌که‌کانی دیمه‌شق و پارێزگای حومس ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه.
پـێشـتر هێزه‌کانی ئاسایش به چوارده‌وری هه‌ندێـک له مزگه‌وته‌کاندا بڵاوبوونه‌وه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی خه‌ڵکی له پاش نوێژی هه‌ینی بۆ خۆپـیشـاندان نه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ینیـیه له ژێر دروشـمی " مردن و نه‌ک سه‌رشۆڕی" خۆپـیشـاندانیان سـازکرد و تیایدا سه‌رله‌نوێ داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات کرد.
یه‌ک له خۆپـیشـاندانه‌کان له به‌رده‌می ماڵی عه‌دنان به‌کـکور دادوه‌ری گشـتی پارێزگای حه‌ما سـازکرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڤیدیۆیه‌کدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه عه‌دنان به‌کـکور گوتی ئه‌و ده‌سـتی له‌کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سه‌رکوتکردنه خوێناویـیه‌کانی حکومه‌ت له دژی موخالیفانی خۆی. به‌ڵام حکومه‌تی سوری ده‌ڵێت به‌کـکور ڕفێندراوه و به زۆر ئه‌و قسانه‌ی پـێکراوه.
هاوکات یه‌کێتی ئه‌وروپا هاورده‌کردنی نه‌وتی له سوریاوه قه‌ده‌غه‌کرد. ڕۆژی هه‌ینی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکرد و ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌سـتی زیادکردنی گوشـاره‌کانی سه‌ر به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د نراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی فه‌ڕه‌نسـا ڕایگه‌یاند که‌وا کار ده‌کات بۆ په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا داوایان کرد سـزای نوێی توندی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا بسه‌پـێنرێت تاوه‌کو به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ناچار بکرێت ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.