راپـۆرتێکی نوێ ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که دوای نزیکه‌ی 10 ساڵ له هێرشه‌کانی تیرۆریستان بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 11 ی مانگی نۆی ساڵی 2001 دا، وڵات هێشتا به هێندی ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌لامه‌ت و پارێزراو نیـیه.
راپۆرته نوێیه‌که‌ی دوێنێ بڵاوکرایه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆکه‌کانی پێشـووی کۆمسیۆنه‌که که به‌رپرسه له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی تایبه‌ت به‌و هێرشانه ده‌ڵێت وێڕای ئه‌و باشکردنانه‌ی له به درێژایی 10 ساڵی رابردوو ئه‌نجامدراون، به‌ڵام هێشتا که‌لێن و که‌موکورتی له ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه.
به تایبه‌ت ڕه‌وشی ئاسایشی له نێو فرۆکه‌خانه‌کانی وڵات‌دا هێشتا به راده‌یه‌کی زۆر لاوازه و به‌رپـرسانی لێکۆڵینه‌وه‌کان داوای باشکردنی ئامێره‌کانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها راپۆرته‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات وڵات پێویستی به ئه‌نجامدانی کاری زیاتره بۆ کارئاسانکردنی په‌یوه‌ندیکردنی نێوان ئاژانسه‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی جۆراوجۆره‌کان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه راپۆرته‌که باس له نیگه‌رانی زیاتر ده‌کات په‌یوه‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ئیستخباراتی و سیاسه‌ته‌کانی ده‌ستگیرکردنی تیرۆرستان و هه‌روه‌ها پاراستنی ئازادیـیه‌کانی سیڤیلی. راپۆرته‌که نیگه‌رانی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ماڵپه‌ره‌کانی ئنته‌رنێت له دزه‌کردنه نێوایان ده‌رده‌بڕێت ، هاوکات راپۆرتی په‌یوه‌ست ده‌ڵێت هه‌تا دێت شێوازی ئاماده‌کردنی که‌سانی تیرۆرست له نێو وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا رووی له زیادکردن کردووه ، واته ئه‌وانه‌ی به ته‌نیا کاری تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .