دهسهڵادرانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له گرۆزنی پایته‌ختی چیچان 3 هێرشبه‌ری خۆکوژ به‌لای که‌م 9 که‌سیان کوشتووه که حه‌وتیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
یه‌که‌م هێرشبه‌ر له ده‌مێکدا خۆی ته‌قاندبووه که هێزه‌کانی پۆلیس خه‌ریکی ده‌ستگیرکردن بوون له نزیک باره‌گای په‌رله‌ماندا له ناوه‌ندی گرۆزنی و هه‌ر له نزیک ئه‌و جێگه‌یه‌دا و له پاش نزیکه‌ی 20 خوله‌ک و دوای گه‌یشتنی ژماره‌یه‌کی تری هێزه‌کانی پۆلیس و کارمه‌ندانی فریاگوزاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌که دوو هێرشبه‌ره‌که‌ی تر خۆیان ته‌قاندبۆوه.
هه‌ر له ئاکامی ئه‌م ته‌قینه‌وانه پتر له 20 که‌سی دیکه برینداربوون و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م هێرشه له‌و ده‌مه‌دا دێت که خه‌ڵـکی له‌وێ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌سه‌رده‌به‌ن.
شایانی باسه کرملین له هه‌وڵ و ته‌قه‌لادایه بۆ نه‌هێشـتنی یاخیبوونی ئیسلامی له باکوری هه‌رێمی قه‌فقازدا.