دادوه‌ری گشـتی له شـاری حه‌مای ناوه‌ندی سوریا ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه کوشـندانانه‌ی حکومه‌ت له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراسیخواز ده‌ستی‌داوه‌تێ.
له ڤیدیۆکدا که له‌سه‌ر یوتیوب بڵاوکراوه‌ته‌وه، عه‌دنان به‌کـکور ده‌ڵێت ئه‌و بۆیه ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه چونکه له کۆتایی مانگی حه‌وتدا هێزه‌کانی ئاسایش له شاری حه‌ما 72 که‌سی زیندانیکراویان کوشـتووه و هه‌روه‌ها زیاتر له 400 که‌سی دیکه‌شیان له ده‌می گه‌مارۆدانی شـاره‌که‌دا له مانگی هه‌شت کوشـتووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سـانای حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت په‌یامی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی عه‌دنان به‌کـکور درۆیه و ئه‌و له لایه‌ن کۆمه‌ڵه تێرۆرسته چه‌کداره‌کانه‌وه پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه ڕفێندراوه و ناچارکراوه ئه‌و لێـدوانه بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه چالاکوانان و دانیشـتوان گوتیان هێزه‌کانی ئاسایش به پاڵپـشـتی تانکه‌وه خه‌ڵـکیان له شـاری حه‌ما ده‌سـتگیرکردووه و به دوای ئه‌و ڕابه‌رانه گه‌ڕاون که له پشـت ئه‌و ڕاپه‌ڕینه پـێـنج مانگه‌یه‌ی دژ سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دن.
ده‌ڵێن به سه‌دان سه‌رباز به پاس گه‌ینرابوونه قه‌راغ شـاره‌که و له هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی ئه‌لقوسور و ئه‌لحه‌میدیـیه گه‌ڕان و پـشـکنیانیان کردووه. سه‌ربازه‌کان به دوای ئه‌و که‌سـانه‌دا گه‌ڕاون که زانیویانه یان گومانیان لێـیان هه‌بووه ده‌سـتیان له پـلانی خۆپـیشـاندانه به‌ر بڵاوه‌کاندا هه‌بووبێت.
هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه چه‌ند که‌س ده‌سـتگیرکراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حه‌ما چه‌ندین خۆپـیشـاندانی هه‌ره گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی لێ سـازکراوه ئه‌وانه‌ی تیایدا داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانی زۆرداری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا گوتی له ده‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆزدا له سوریا 360 هاوڵاتی سیڤیل و 113 که‌س له هێزه‌کانی له‌شـکر و ئاسایش کوژراون.
حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی ده‌خاته ئه‌سـتۆی تێررۆریسـتان و ده‌سته چه‌کداره‌کانه‌وه.