به‌رپرسانی له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێن له ده‌مێکی زووی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی هیندستان ته‌قه‌یان له ئه‌وبه‌ری سنووری ناوچه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری هه‌رێمی که‌شمیر کردووه و کوژرانی 3 سه‌ربازی پاکستانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه ئه‌تهه‌ر عه‌باسی وته‌بێژی له‌شکری پاکستان ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران گوتی سه‌ربازانی پاکستانی هیچ کارێکی هانده‌ریان نه‌کردبوو که پاڵ به هێزه‌کانی هیندیه‌وه بنێت ته‌قه له‌م به‌ری سنوور بکه‌ن و ناوبراو گوتیشی سه‌ربازانی پاکستانی به ئاسایی له نێوان بنکه‌کانیان ده‌هاتن و ده‌چون له دۆڵی " نیلام " به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌کردن ده‌ست پێ‌بکات .
به‌ڵام وته‌بێژێکی هێزه‌کانی هیندستان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاکستانی ئه‌وا‌ن یه‌که‌م جار ته‌قه‌یان کردبوو و سه‌ربازێـکی هیندیان کوشت، هه‌ربۆیه هیزه‌کانی هیندستانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌رێمی که‌شمیر له نێوان هیندستان و پاکستان‌دا دابه‌ش بووه و هه‌ردوو وڵات هه‌مووی به موڵکی خۆی داده‌نێت. پێکدادانی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات جار به‌جار رووده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و هێلی سنووری نێوانیان ئه‌وه‌ی هه‌رێمی که‌شمیر ده‌کاته دوو که‌رته‌وه و هه‌ر یه‌که‌شیان لایه‌نه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ری پێکدادانه‌که تاوانبارده‌کات .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه جوداخوازانی ئیسلامی شه‌ڕیان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی که‌شمیر له دژی زۆرینه‌ی هیندۆسه‌کانی هیندستان کردوه و یان تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی پاکستانی زۆرینه موسڵماندا.