چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش له گوندێـکی شیعه ئاینزاکان گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتووه‌ته خۆپـیشــاندهرانی دژه حکومه‌ت و کوڕێـکی لاویان کوشتووه.
خۆپـیشـاندانه‌که له گوندی سـتره له پاش نوێژی جه‌ژن سـازکرابوو. چالاکوانان ده‌ڵێن لاوه‌که که ته‌مه‌نی 14 سـاڵ بووه قتویه‌کی گازی فرمێسـک ڕێژی له نزیکه‌وه به‌رکه‌وتووه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی. کاربه‌ده‌سـتانی به‌حره‌ین ده‌ڵێن ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی لاوه‌که ده‌که‌ن.