ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی تورکیا له ئسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی کورد به یه‌کیان دادا. خۆپـیشـاندانه‌که که له لایه‌ن پارتی ئاشـتی و دیموکراسی BDP سـازکرا، له سه‌ره‌تادا به ئاشـتیانه ده‌سـتیپـێـکرد، به‌ڵام پاشان بۆ توندوتیژی وه‌رگه‌ڕا.
هێزه‌کانی پـۆلیس خۆپـیشـانده‌رانیان ئاگادارکردبووه‌وه له‌وه‌ی نابێت دروشم به‌رزبکه‌نه‌وه که تیایدا پـشـتیوانی بۆ په‌که‌که ده‌ربـبڕن. هه‌ندێـک له‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی که زۆربه‌یان ده‌موچاویان شـاردبووه‌وه ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی له‌و ده‌مه‌ی فه‌رمانیان پـێدان به خاڵه‌کانی پـشـکنینی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا تێپه‌ڕببن.
ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان هه‌ڵدا و هێزه‌کانی ئاسایشیش گازی فرمێسـک ڕێژیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێنا.
خۆپـیشـاندانه‌که به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بووه به‌رامبه‌ر به هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له باکوری عێراق. له‌شـکری تورکیا ئیدیعا ده‌کات نزیکه‌ی 160 سه‌رهه‌ڵداوی کوشـتووه.
ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌که‌که به کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرست داده‌نێن.