به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌وی هه‌ینی له پاش گه‌مارۆ و گوشاری هێزه کوردیـیهکان و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـاری عاموده و دربێسی و ته‌له ته‌مر، ئه‌و هێزانه خۆیان به‌ده‌سـته‌وه دا و له ناوچه‌که کشاونه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 3.8 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له گوندی مه‌لا قاسمی پارێزگای وان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیای دان به‌ڵام هیچ زیانی گیانی و ماڵی لێنه‌که‌وته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چیای ههرهکۆڵی ناوچه‌ی به‌رواری شـاری سێرت، فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری له‌شـکری تورکیا که ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد هه‌ڵگرتبوو، که‌وته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی کوژران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا گرێبهستێـکی کڕینی چه‌کی به به‌های 4.2 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گومانی هه‌بوونی گه‌ندڵی تیایدا
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌یڤد په‌تریۆس، ئه‌و پـیاوه‌ی که سـتایشی ڕۆڵی کرا له گۆڕینی ڕه‌وشی جه‌نگ له عێراق، ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی ئاژانسی زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA ده‌ستی له پـۆسته‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ژنێـکدا
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێبه‌رانی کۆنگرس بانگهێشـتی کۆشـکی سـپـی ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژ له باره‌ی چۆنێتی خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه گرنگه‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها زیادکردنی باج به‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا
ئێران هه‌واڵه‌که‌ی دوێنێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای پشـتڕاستکرده‌وه که هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر که‌نداوی فارس دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێران ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی کردووه
هه‌زاران توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر گردبوونه‌وه و خۆپـیشـاندانیان کرد به مه‌به‌ستی داوای داڕشتنی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی شه‌وی ڕابردوو نزیکه‌ی 9 هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌تاو توندوتیژیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌یان بۆ ناو تورکیا هه‌ڵاتوون
به‌پـێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ژماره‌ی ژنان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا زیادیانکردووه و هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جاریش له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا ویلایه‌تێـک هه‌موو پـۆسته‌کان که‌وتنه ده‌سـتی ژنانه‌وه. له ویلایه‌تی نیوهامشه‌ر خانم ماگی حه‌سه‌ن پـۆستی فه‌رمانڕاوای ویلایه‌ته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئهنتۆلیای حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت 3 هاوڵاتی تورک له نزیک سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سوریادا به گولـله‌ی شه‌ڕه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته‌وه پـێوه‌بوون و برینداربوون
سه‌رۆکی تورکیا پشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا ئانکه‌ره وتووێژ له‌گه‌ڵ ناتۆدا ده‌کات له باره‌ی دانانی سیسته‌می به‌رگری له‌سه‌ر خاکی تورکیا به مه‌به‌سـتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیانی هه‌ر هێرشێـکی موشه‌کی له لایه‌ن سوریاوه
به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆی جێناهێڵێت و هه‌ر له‌وێ ده‌ژی و ده‌مرێت. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا له ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وڵاته‌که‌یدا
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لعه‌میدی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌ت و گرێبهسـتهکان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان له به‌غدا ڕاگه‌یاند
به‌ریتانیا ده‌ڵێت ده‌ستده‌کات به سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانی ناو ئه‌و وڵاته
له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕکردنی چه‌ند کورسیـیه‌کی ئه‌ندامانی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه، هاوسه‌نگی هێزه‌کان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات زۆربه‌ی وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا چه‌ند گوندێـکی بناری قه‌ندیلیان له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆردومان کردووه و له ئاکامدا 2 که‌سی سیڤیل کوژراون و 2 ی دیکه برینداربوون
به‌پـێی دوایـین ئه‌نجام سه‌رۆک ئۆباما 303 بازنه‌ی ده‌نگدانی بردۆته‌وه و میت ڕامنی پشـتیوانی 206 بازنه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌سـتهێناوه.
براک ئۆباما وتاری سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2012 ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد که به‌شـداریان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبوو
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت گولـله‌یه‌ک که له شه‌ڕی ناو سوریاوه هاتووه، به‌ر ناوچه‌یه‌کی مین چێنراو که‌وتووه له به‌رزایـیه‌کانی جۆلان و ئاگری لێ به‌رداوه
زیاتر نیشـان بده