سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب ده‌ڵێت هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان قاهیره‌ی پایته‌ختی میسری وه‌ک شوێنی باره‌گای سه‌ره‌کی خۆی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، ئه‌لخه‌تیب گوتی ده‌سـته‌ی گشـتی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان له ماوه‌ی 10 ڕۆژی دیکه له قاهیره کۆده‌بێته‌وه.
گوتیشی داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر کردووه هه‌ندێـک له‌و کۆسپانه نه‌هێڵن که له به‌رده‌م ڕه‌وه‌ندی سوری له قاهیره‌دا هه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێگه به جموجۆڵی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان له میسر بده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئیتالیاش دانی نا به هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆرنی سوریا وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی سوریا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا ماریۆ مۆنتێ له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا قهتهرهیـیهکهی شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام له ناو سوریا چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری ئیسلامی سه‌رهه‌ڵـداوان له حه‌له‌ب له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند ئه‌وان ئه‌و هاوبه‌ندیـیه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و به نوێنه‌ری خۆیانی دانانێن.