ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو و بۆمبێـکی چێنراو لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی شیعه له شـاری که‌رکوک ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س برینداربوون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که شێخ حه‌بیب بیدار به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی شیعه له پارێزگای که‌رکوک بووه. ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی شێخ حه‌بیب له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی هاتووه‌ته ده‌رێ، ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی هێزه‌کانی پـۆلیس و فریاکه‌وتن بۆ شوێنی ڕووداوه‌که بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
پـۆلیس ده‌شڵێت یه‌ک له برینداره‌کان ئه‌فسه‌رێـکی به‌رگری شارسـتانیـیه.
شێخ حه‌بیب به ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووه، ئه‌و هیچ زیانێـکی پـێنهکهوتووه، به‌ڵام زۆربه‌ی برینداره‌کان فه‌رمانبه‌ری بهڕێوهبهرایهتیـیهکهین که له ده‌می ته‌قینه‌وه‌که‌دا له ناو پاسێـکدا بووبوون.
پـزشـکێـکی نه‌خۆشـخانه‌ی گشـتی که‌رکوک به هه‌مان ئاژانسی گوتووه 15 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌که‌یان و باری ته‌ندروسـتی دووانیان خراپه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه جاری دووه‌مه هه‌وڵی کوشـتنی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی شیعه له که‌رکوک بدرێت. پـێشـتریش له باشوری شـاره‌که له بۆمبێـکی چێنراو ڕزگاری بوو.