وه‌ک یه‌که‌م ڕۆژی گه‌شته‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وه‌تای به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، براک ئۆباما ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشـته بانکۆکی پایته‌ختی تایلاند.
سه‌رۆک ئۆباما له‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ خانم ینگلاک شیناواترا سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند کۆبـووهوه، هه‌روه‌ها بڕیاره ئاماده‌ی ئێواره خوانێـکی فه‌رمی ببێت و چاوی به کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بانکۆک بکه‌وێت.
سه‌رۆک ئۆباما له پاش تایلاند، سه‌ردانی بورما و کهمبودیاش ده‌کات.
ئه‌م گه‌شته‌ی سه‌رۆک ئۆباما نیشانه‌ی زیاتر گرنگیدانێتی به‌م به‌شه‌ی ئاسیا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داونی بۆ به‌هێزکردنی ئابوری ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی چوار سـاڵی داهاتووی له گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له داهاتوو سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاسیادا.
چاووڕواندهکرێت ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما بگاته بورما، به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی بورما بکات، ئه‌و وڵاته‌ی له ژێر حوکمی ده‌یان سـاڵه‌ی له‌شـکریدا هاتووه‌ته ده‌رێ و وا بۆ چه‌ند سـاڵێـکه له ژێر گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی چاکسـازی تیایدا ده‌سـتیپـێکردووه. به‌ڵام هێشـتا کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و وڵاته به ته‌واوی ئازاد نه‌بووه.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له‌وێ به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ثێن شین سه‌رۆکی بورما و ئان سان سو‌و چی چالاکوانی دیموکراسی‌خوازی ئه‌و وڵاته کۆبـبێته‌وه.
ئان سان سو‌و چی له‌وه‌تای سـاڵی 2010 وه ئازادکراوه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ نزیکه‌ی 20 سـاڵ له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ربوو.