ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شـارۆچکه‌ی به‌له‌د له باکوری پارێزگای به‌غدا خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک کۆمه‌ڵێـک شیعه ئاینزادا ته‌قانده‌وه که له سه‌ردانی شوێنه پـێرۆزهکانیان له سامه‌ڕا گه‌ڕابوونه‌وه، له ئاکامدا 7 که‌س کوژران و 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و شیعه ئاینزایانه به سێ پاسه‌وه لای چێشـتخانه‌یه‌ک بۆ نانخواردن لایان دابوو، خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی به نێویاندا کردووه و ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
له نێو ئه‌وانه‌ی پـێوه‌بوون ئێرانی و پاکسـتانیش هه‌ن. یه‌ک له کوژراوه‌کان ژنێـکی ئێرانی بووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غداوه راپۆرتێکی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بۆ ئاماده‌کردوین.