ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موشه‌کێـکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له قه‌راغ شـاری ئۆرشه‌لیم به‌ر ده‌شــتایـیه‌ک که‌وت و هیچ زیانێـکی لێ نه‌که‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش دورترین مه‌ودایه که هه‌تا ئێسـتا موشه‌کێـک له غه‌ززه‌وه هه‌ڵدرابێت و گه‌یشتبێته ناو ئیسرائیله‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه دووه‌م هێرشی موشه‌کیـیه بکرێته سه‌ر شـاری ئۆرشه‌لیم له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ڕه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه. به‌ر له که‌وتنی موشه‌که‌که زه‌نگی ئاگاهی له سه‌رانسه‌ری ئۆرشه‌لیم لێـدرا و خه‌ڵـکی ڕێوشوێنی خۆپاراستنیان گرته‌به‌ر.
ئه‌م هێرشه له کاتێـکدا کرا که هه‌وڵێـکی دیپـلۆماسی چڕ له ئارادایه بۆ گه‌یشـتن به ئاگربه‌سـتێـک له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا.
میکی ڕۆزنفێلد گوته‌بێژی پـۆلیسی ئیسرائیل گوتی موشه‌که‌که له ناوچه‌ی گوش ئه‌تزۆن که‌وتووه که کۆمه‌ڵه نیشته‌جێـیه‌کی جووی لێـیه. موشه‌که‌که‌ی هه‌ینی ڕابردووش له نزیک هه‌مان ناوچه‌دا که‌وتبوو. که‌س له هه‌ردوو هێرشه‌که‌دا پـێوه نه‌بووه.
شایه‌نی باسه ئۆرشه‌لیم نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر له غه‌ززه‌وه دوره و بڕینی موشه‌کێـک بۆ ئه‌و مه‌ودایه نیشـانه‌ی په‌ره‌پـێدانی حکومه‌تی حه‌ماسه بۆ چه‌که قورسه‌کانی.