کۆمه‌ڵناس و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ی ناوداری تورکیا ئیسماعیل به‌شکچی له باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ست به کورد بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دووا.
ئیسماعیل به‌شـکچی به په‌رتووک و لێـکۆڵینه‌وه‌کانی وا زیاتر بۆ 30 سـاڵه له‌سه‌ر پـێناسه‌کردنی کورد به‌رده‌وامه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ی زۆر جار له لایه‌ن دادگاکانی تورکیاوه حوکمدراوه و به گشتی 17 سـاڵ زیندانیکراوه.
له‌م چاوپـێـکه‌وتنه‌دا، به‌ڕێز به‌شکچی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێسـتای کوردی سوریا و ئاڵۆزی نێوان حکومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر و داخوازیـیه‌کانی کوردی تورکیا له بواری په‌روه‌رده و پاراسـتنی زمانی دایک، تێڕوانینی خۆی خستووه‌ته ڕوو.
دکتۆر به‌شکچی له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له کورد، ده‌ڵێت مالیکی هه‌رچه‌نده به له‌شکری عێراق گوشـار بخاته سه‌ر کورد، ئه‌وا هێزی پـێشمه‌رگه زیاتر له ڕووی ڕێـکخستنه‌وه له له‌شـکری عێراق باشتره، بۆیه ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت.