سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بڕیاری سه‌یر و نابه‌رپـرسـانه ده‌دات و پابه‌ندی په‌یمان و ڕێـکه‌وتنه‌کانی نابێت که له‌گه‌ڵ تورکیادا واژوی کردوون و خۆی له هه‌موو وابه‌سـته‌یـیه‌کانی ده‌دزێته‌وه که پـێشـتر به‌ڵێنی پێ‌دابوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئانکه‌ره سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی حکومه‌تی مالیکی مامه‌ڵه‌ی دوروستی له‌گه‌ڵ کاردارانی تورک‌دا نه‌کردووه و خۆی له گرێبه‌سته‌کانی له‌گه‌ڵیاندا دزیوه‌ته‌وه.
پاشـان له باره‌ی کێشه‌کانی ناو عێراق دووا و گوتی پـێویسته پـێـکهاته‌کانی عێراق به عه‌ره‌ب و کورد و تورکمانه‌وه یه‌کگرتووبن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پـیلانه‌کانی حکومه‌تی مالیکی بۆ ڕاکێشـانی وڵاته‌که بۆ نێو شه‌ڕی ناوخۆ و ئاینزاییدا.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی پـێشـهاته‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، گوتی حکومه‌تی تورکیا مه‌ترسی هه‌یه له خزاندنی ڕه‌وشه‌که به‌ره‌و شه‌ڕ. گوتیشی جگه له ناکۆکیـیه‌کان له‌سه‌ر نه‌وت، مه‌سه‌له‌ی دیکه له پشـت ئه‌و بارودۆخه‌وه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و کێشـانه‌یه که حکومه‌تی مالیکی به‌ده‌سـتیـیه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌وڵ ده‌دات بیگۆڕێت بۆ کێشه له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیکه‌دا.