ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل به موشه‌کی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئۆفیسی حکومه‌تی حه‌ماسی له غه‌ززه وێرانکرد، ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌وێ ئیسماعیل هه‌نیـیه سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر هیشام قه‌ندیل کۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین بینای دیکه‌ی حزبی و حکومی حه‌ماسی بۆردومان کراون، له‌وانه باره‌گای پـۆلیسی غه‌ززه و شوێنێـک که ئیسرائیل ده‌ڵێت فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی لێ‌دروستده‌کرێت.
هاوکات له‌شـکری ئیسرائیل ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی گرتووه که به‌ره‌و غه‌ززه ده‌چه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ شیانی هێرشێـکی پـیاده‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌که.
هه‌رچه‌نده ئیسرائیل شوێن و کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ده‌کاته نیشانه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سی بێ تاوان له نێوه‌دا پـێوه‌بوون.
هێزه‌کانی حه‌ماسیش به‌رده‌وامن له هاویشتنی موشه‌ک بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی باشوری ئیسرائیل.