سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ بورما داوای‌کرد کۆتایی به‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه بهێنرێت که له ڕۆژئاوای بورما له دژی ڕۆهینگه موسڵمانه‌کان به‌رپابووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زانکۆی ڕانگۆنی بورما، سه‌رۆک ئۆباما گوتی" خه‌ڵـکی ئه‌م وڵاته و له نێویاندا نه‌ته‌وه‌ی ڕاخین بۆ ماه‌یه‌کی دورودرێژ دووچاری هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه بووبوون، بۆیه ده‌بێت بزانن که هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی بێ تاوان نیـیه."
شایه‌نی باسه له‌وه‌تای له مانگی شه‌شه‌وه توندوتیژی له نێوان بودیـیه ڕاخین نه‌ژاده‌کان و موسڵمانه ڕۆهینگهکان له ویلایه‌تی ڕاخینی بورما هه‌ڵگیرساوه به لایه‌نی که‌م 180 که‌س کوژراون و زیاتر له 110 هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون که زۆربه‌یان موسڵمانن.
بورمیـیهکان ده‌ڵێن ڕۆهینگهکان که ژماره‌یان نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌سه، کۆچبه‌رن و به نایاسایی له به‌نگلادیشه‌وه هاتوونه‌ته وڵاته‌که‌یانه‌وه، هه‌ر بۆیه ڕه‌گه‌زنامه‌یان نادرێتێ.
سه‌رۆک ئۆباما له قسه‌کانیدا ڕووی ده‌می کرده ڕاخینهکان و گوتی " ڕۆهینگهکانیش وه‌ک من و ئێوه ده‌یانه‌وێت به سه‌ربڵندی بژین."
گوتیشی ئاشته‌وایی نیشـتیمانی هه‌ندێـک کاتی ده‌وێت، به‌ڵام له پـێناو مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شی نێوانمان و ئایندهی ئه‌م وڵاته کاتی ئه‌وه هاتووه توندوتیژی ڕابگیرێت."
پاشـان خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی حکومه‌تی بورما داونی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی په‌یوه‌ست به دادپه‌روه‌ری و هاوڵاتیبوون.