ده‌سته‌که ده‌ڵێت که‌موکوڕی زۆر له نێو کاری دوو ئۆفیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌بوون و بوونه‌ته مایه‌ی بێ ئاماده‌یی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی تێرۆرستی له کۆنسوڵخانه‌که‌دا
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له دوو شـاری وڵاته‌که 6 کارمه‌ندی ته‌ندروسـتیـیان کوشـتووه که له هه‌ڵمه‌تێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کارده‌که‌ن به مه‌به‌سـتی گوتانی منداڵان له دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی
ڕووسیا که‌شـتی جه‌نگی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کردووه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند گه‌وره دیپـلۆماتێـکی ڕووسیایی گوتیان ڕه‌نگه وڵاته‌که‌یان هاوڵاتیانی خۆی له سوریا بکێشێته‌وه
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق جێـگیره پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی دوێنێ دووشه‌ممه دووچاری ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ر بووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت
یه‌که‌مین مه‌ڕاسیمی به خاکسپاردنی قوربانیانی ڕوداوی ته‌قه‌کردنی کوشنده له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له شـاری نیوتاونی ویلایه‌تی که‌نه‌تیکتی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که 26 که‌سی تێدا کوژرا و 20 له‌وانه منداڵ بوون، به‌ڕێوه چوو
دوشه‌ممه، ته‌ڵعه‌ت عه‌بدوڵڵا نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان دادپرسی گشتی له به‌رده‌م ئۆفیسی ئه‌و به نیشانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی گردبونه‌وه و گوتیان ده‌ستنیشانکرانی ده‌موده‌ستی ئه‌و بۆ پۆسته‌که‌ی کارێکی دروست نه‌بو.
کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق : به هۆی بۆمب ته‌قاندنه‌وه و ته‌قه‌کردن له سه‌رانسه‌ری وڵات به لای که‌م 26 که‌س کوژراون، نزیک به نیوه‌یان له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی باکور-ه نێوان حکومه‌تی خۆدموختاری کورده‌کانی عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا.
وه‌زیری ئابوری ئێران شه‌مسه‌دین ئه‌لحوسه‌ینی ده‌ڵێت داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی بۆ نیوه که‌مبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵی ڕابردوودا
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا وه‌زیری پـێشـووی ڕاگه‌یاندنی لوبنان میشێل سه‌ماحه خراوه‌ته لیستی ڕه‌شی تێرۆرسـتانه‌وه به تاوانی به‌شـداریکردنی له پـیلانێـکدا
ئاژانسی دهنگوباسی مێهری نیمچه فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران به‌هۆی سهرقاڵیـیهوه سه‌ردانێـکی بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شـاندووه‌ته‌وه
تاڵیبانی ئه‌فغانسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشێـک ڕاگه‌یاندووه که کراوه‌ته سه‌ر کۆمپانیایه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایـیدا کۆنتراکتی هه‌یه
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما په‌یمانی دا هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی بخاته‌گه‌ڕ تا دڵنیابێت له‌وه‌ی کاره‌ساتێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که 26 که‌سی تێدا کوژرا و 20 له‌وانه منداڵ بوون جارێکی دیکه ڕوونه‌داته‌وه.
شه‌وی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه شـاری که‌رکوکی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون و به ده‌یانی دیکه برینداربوون
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د بۆردومانی که‌مپـێـکی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌سـتینیـیان کردووه له ناوچه‌ی باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت و به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون
به‌راک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی شارۆچکه‌ی نیوتاونی ستانی کهنتیکت ده‌کات، وه‌ک هه‌وڵێـکی سه‌رۆک بۆ دڵناواییدانهوه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی په‌ژاره‌ی دانیشـتوانی ئه‌و شـارۆچکه‌یه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ی عێراق ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک باره‌گایه‌کی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون
به‌پـێی ئه‌نجامه نافهرمیـیه سه‌ره‌تایـیه‌کانی قۆناغی یه‌که‌می ڕیفراندۆمی سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێی مسر، ده‌رکه‌وتووه میسریـیه‌کان به‌رنووسه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن، به‌ڵام به ئاسـتێـکی زۆر نا
له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باح ئه‌لساعدی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق ( شیعه) ژماره‌یه‌ک له گه‌نده‌ڵییه‌کانی نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌خاته ڕوو.
نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی میسر له‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستووری مشت‌ومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که دا. ئه‌م به‌رنوسه چه‌ندین توندوتیژی و خۆپیشاندانی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوو لێکه‌وته‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ که ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی هێزه خۆجه‌ییه‌کان ده‌که‌ن ده‌بێت به زووترین کات له گونده‌کاندا ده‌ربچن و بنکه‌کانیان بگوێزنه‌وه.
زیاتر نیشـان بده