ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به ده‌یان هه‌زار عێراقی ده‌ستیان له خۆنیشاندان دا له پارێزگای ئه‌نباری زۆربه سوننه‌نشین له ڕۆژئاوای به‌غدا، ئه‌وه‌ش دواترین خۆنیشاندانه له زنجیره خۆنیشاندانه‌کانی له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردو به دژی حکومه‌ت به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان به‌ڕێوه‌چونه.
خۆنیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی پلاکاردو دروشم‌دان دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری مالیکی ده‌ربڕی.
زۆرکه‌س حکومه‌ت تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه سوننه‌کان(که‌مایه‌تی ئایینی له وڵاتی زۆرینه شیعه) په‌راوێز بخات و له مافه‌کانیان بێبه‌شیان بکات.
هه‌فته‌ی ڕابردو، گرژی له‌مێژینه نێوان هه‌ردو کۆمه‌ڵی ئایینی توندتر بوو پاش ئه‌وه‌ی 10 پاسه‌وانی وه‌زیری دارایی ڕافع عیساوی ده‌ستگیرکران. زۆر له سوننه‌کان گوتیان به مه‌به‌ستی سیاسی ده‌ستگیرکردنه‌کان به‌ڕیوه‌چوون.