ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت پـرۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه بۆ قه‌یرانی سوریا که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێـکه‌وتنێـکی نێوده‌وڵه‌تیـیه له زوویه‌کی ئه‌مسـاڵدا له جنێڤ مۆرکرا. ده‌شڵێت بڕوای وایه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌و پـرۆژه‌یه پـشـتگیری بکات.
ئیبراهیمی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتان له کۆمکاری عه‌ره‌ب. گوتیشی پـێویسته به‌ر له دووه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتپـێـکردنی قه‌یرانه‌که به چاره‌سه‌رێـک بگه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر ڕۆژ له دوای ڕۆژ سه‌خت تر ده‌بێت، گوتی ئه‌گه‌ر له 2011 دا هه‌وڵی بۆ بدرایه، ئه‌وا کاره‌که زۆر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسانتر ده‌بوو.
ئاگاهیشی دا له مه‌ترسی گه‌یشتنی شه‌ڕه‌کان بۆ ناو دیمه‌شقی پایته‌خت، گوتی ئه‌و ده‌مه ڕه‌نگه قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی سوری ده‌سـتپـێبکات.
ئیبراهیمی به دوری زانی سوریا دابه‌ش بـبێت. گوتی ئه‌وه ڕوو نادات، به‌ڵـکو سوریا وه‌کو سۆماڵی لێدێت و پاشا گه‌ردانی لێ ڕووده‌دات.