به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر، له‌وانه‌ی له شـاری ڕومادی ڕۆژئاوای عێراق له‌سه‌ر شاڕێی سه‌ره‌کی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریا و ئوردن مانیان گرتووه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رده‌بارانی سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیان کرد.
له‌و ده‌مه‌ی سـاڵح موتڵه‌گه ده‌گاته گۆڕپانی که‌رامه‌ی شـاره‌که به مه‌به‌سـتی پێشکه‌شکردنی وتارێـک، خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتده‌که‌ن به به‌رده‌بارانکردنی و هه‌روه‌ها هه‌ڵدانی شووشه و پـێڵاو بۆ سه‌ر موتڵه‌گ و پاسه‌وانه‌کانی و به خائین ناوی ده‌به‌ن.
پاشـان پاسه‌وانه‌کانی ته‌قه‌یه‌کی زۆر به ئاسـماندا ده‌که‌ن و به لایه‌می که‌م 2 که‌س بریندارده‌بن، دواتر موتڵه‌گ و پاسه‌وانه‌کانی به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌کانیان هه‌ڵدێن و خۆپـیشـانده‌ران به به‌رده‌باران دوایان ده‌که‌ون.
ئۆفیسی سـاڵح موتڵه‌گ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی خۆپـیشـانده‌ران به گه‌رمی پـێشـوازیان له موتڵه‌گ کرد که چووبوو بۆ پشـتیوانیکردن له داواکاریـیه‌کانیان، به‌ڵام کۆمه‌ڵێـک که خۆیان خزانبووه نێو خۆپـیشـانده‌رانه‌وه هه‌وڵی کوشـتنیان داوه.
به‌ڵام حاته‌م ئه‌لسلێمان گه‌وره ڕیش سـپی هۆزه‌کانی دلێمی پارێزگای ئه‌نبار ڕه‌تیکرده‌وه هه‌وڵی کوشـتنی موتڵه‌گ درابێت و گوتی پاسه‌وانه‌کانی موتڵه‌گ خۆپـیشـانده‌رانیان توڕه کردووه و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌بارانیان کردوون.
گوتیشی ڕاسته موتڵه‌گ کوڕی ئه‌نباره، به‌ڵام هه‌ست و سۆزی خه‌ڵـکی له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.