سه‌رۆک ئۆباما پشوودانهکهی خۆی له ولایه‌تی هاوایی که‌م ده‌کاته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتۆن هه‌تا وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆنگرێس ده‌سپێبکاته‌وه به‌و هیوایه‌ی بتوانن به‌ر له کۆتایی ساڵ بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک له باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کورتهێنای بودجه.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی چوارشه‌ممه له هاوایی ده‌رده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه بگاته‌وه واشنتۆن.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران " جان به‌ینه‌ر" که کۆمارییه خه‌ریکه به ڕێککه‌وتنێک ده‌گه‌ن.
شایانی باسه سه‌رۆک ئۆباما و خێزانه‌که‌ی بۆ پشووی کرسمس چوون بۆ هاوایی. سـاڵانه کاتێـکی زیاتر به پـشوو به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی وتووێژه‌کان له‌سه‌ر بودجه سه‌رۆک ئۆباما زووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه.