ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به کاتی خۆجێی فڕۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی له‌شـکری کازاخسـتان له نزیـک شـاری شیمکینتی باشوری وڵاته‌که که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌موو سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که که 27 که‌س بوون گیانیان له‌ده‌سـتدا.
فڕۆکه‌که له جۆری An-72 ڕووسی بوو و له ئه‌ستانه‌ی پایته‌خته‌وه هه‌ستابوو به‌ره‌و شـاری شیمکینت، به‌ڵام له که‌شوهه‌وایه‌کی خراپـدا که هه‌وڵی داوه بنیشێته‌وه له به‌رزایی 800 مه‌تره‌وه که‌وتووه‌ته خوارێ و ئاگری تێبه‌ربووه.
27 که‌سی سه‌ر فڕۆکه‌که حه‌وتیان تاقمی فڕۆکه‌که بوون و 20 که‌سه‌که‌ی تر ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی له‌شکری بوون، له‌وانه فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی سنووری وڵاته‌که کۆلۆنێل تورگانبێـک ستامبێکۆڤ.
به‌رپـرسی فریاگوزاری ناوچه‌که گوتی فڕۆکه‌که به ته‌واوی سووتاوه و که‌سی لێ ده‌رنه‌چووه.