ئه‌حمه‌د مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا مه‌رجی بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا داناوه و ده‌ڵێت پـێوسته سه‌ره‌تا مۆسکۆ داوای لێبوردن له سوریـیه‌کان بکات.
پـێشـتر ئه‌مڕۆ هه‌ینی میخائیل بوگدانۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بانگهێشـتی ئه‌لخه‌تیبی بۆ وتووێژکردن کرد و گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر له مۆسـکۆش نه‌بێت، ده‌کرێت له جنێڤ یان قاهیره سـازبکرێت.
ئه‌لخه‌تیب له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پـێشـنیاره‌که ده‌ڵێت پـێویسته سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به فه‌رمی داوای لێبوردن له خه‌ڵـکی سوریا بکات و هه‌روه‌ها به ڕوون و ئاشکرایی سه‌رزه‌نشتی ڕژێمی ئه‌سه‌د بکات له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی خه‌ڵـکی سوریا کردوونی. پاشـان مۆسکۆ کارنامه‌یه‌کی ڕوون بخاته ڕوو. گوتیشی ئه‌و تاوانانه‌ی له سوریا ئه‌نجام‌ده‌درێن به چه‌کی ڕووسی ده‌کرێن.