هونه‌رمه‌ندی ناسراوی سوریا یاسین به‌قوش شه‌وی یه‌کشه‌ممه به ئاگری شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا پـێوه‌بوو و گیانی له‌ده‌سـتدا
حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانی کردووه هه‌موو هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی وه‌رده‌کی باشوری ڕۆژئاوای کابولی پایته‌خت بکشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و هێزانه پـێشـێلی مافه‌کانی خه‌ڵـکی سیڤیلیان کردووه
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی شه‌وی شه‌ممه گه‌یشته شـاری عه‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی پـێـنجشهمهی ڕابردووه‌وه توندوتیژی ئه‌و شـاره و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی باشوری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیه‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌ر شـاری حه‌له‌بی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی وه‌ک چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بووه مایه‌ی کوژرانی 58 که‌س که 36 یان منداڵ بوون
ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئه‌و یه‌که له‌شـکریـیه‌ی وڵاته‌که‌ی کرد که له باشوری تورکیا سه‌رپه‌رشـتی سیسته‌مێـکی دژه موشه‌کی پاتریۆت ده‌کات
به‌ڕێز کیری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه واشنتنی پایته‌ختی به‌ره‌و له‌نده‌ن جێهێشت که یه‌که‌م ویزگه‌ی گه‌شته‌که‌ی ده‌بێت له‌م سه‌ردانه 11 ڕۆژیـیه‌دا بۆ 9 وڵاتی جیهاندا
ئاژانسه‌کانی دهنگوباسی حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێن فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌وره‌ی سوپای پاسـداران له باکوری ڕۆژئاوای ئێران کوژراوه
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ واسق ئه‌لبه‌تات ڕێبه‌ری حزبوڵڵای عێراق بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له کورد کردووه، لاوازی حکومه‌تی مالیکی نه‌قۆزنه‌وه بۆ فراوانکردنی هه‌رێمه‌که‌یان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ده‌یان هه‌زار که‌س له ڤاتیکان کۆبونه‌وه بۆ گوێگرتن له پاپا بنێدیکت که دوا وتار و نوێژی پێشکه‌ش کرد له هه‌یوانی ئاپارتومانهکهی که ده‌ڕوانێته سه‌ر گۆڕه‌پانی سنت پیترز
سه‌رۆک ئۆباما داوای له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه تا که‌م کردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکی یه‌ک ترلیۆن و دوسه‌د ملیار دۆلار ڕابگرێت له به‌رنامه‌و پرۆژه ناوخۆی و به‌رگرییه‌کاندا.
ڤاتیکان ڕه‌خنه له ده‌زگاکانی میدیا ده‌گرێت به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێت فشار خستنه سه‌ر کاردیناڵه‌کان به‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاپای نوێ.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ژاپۆن شینزۆ ئابێدا تاوتوێی ئه‌وه‌یان کردووه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور بکه‌ن.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئنگێلا مێرکل ده‌ڵێت ئه‌و پشتیوانی له کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ بۆ وتووێژه ڕاگیراوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌کات.
که‌سایه‌تییه‌کی باڵای ئۆپۆزسیۆنی میسڕ داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کردووه.
گوته‌بێژی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌ندامانی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ڕزگاکراوه‌کانی وڵاته‌که‌یان
هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌غدا و مۆسـکۆ خوازیارن ڕێکه‌وتنی کڕین و فرۆشتنی چه‌کی نێوانیان جێبه‌جێ بکه‌ن که مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت به‌هاکه‌ی 4 ملیار دۆلار ببێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارێزه‌رێـک گوتی دیـپـلۆماتێـکی ئێرانی له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئۆسـلۆ داوای مافی په‌نابه‌ری له وڵاتی نه‌رویژ کردووه
ئێران نکوڵی کردووه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و 3 گومانباره‌ی له نایجیریا ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌کان به ده‌سـته‌یه‌کی تێرۆرسـتی سه‌ر به ئێران بۆ پـلانڕێژی به مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر بهرژوهندیـیهکانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له نایجیریا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار 7 ئه‌ندامی سه‌حوه‌یان له نزیک شـارۆچکه‌ی توزخورماتووی باکوری عێراق کوشـتووه
پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونس عه‌لی ئهلعهریزی بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که پـێشـنیارکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی مونسف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی تونس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی و داوای لێـکرد حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت
زیاتر نیشـان بده