گوته‌بێژی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌ندامانی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ڕزگاکراوه‌کانی وڵاته‌که‌یان.
وه‌لید ئه‌لبونی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاشـکرا کرد که‌وا له دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌وه ئۆپـۆزسیۆن له قاهیره کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی تاوتوێـکردنی شیانی پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی.
گوتیشی بڕیاره له 2 ی مانگی سێ ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبـبنه‌وه و تیایدا سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که و ئه‌ندامه‌کانی ده‌سـتنیشـان بکه‌ن.
ئه‌لبونی هیواشی خواست باره‌گای ئه‌و حکومه‌ته له‌سه‌ر خاکی سوریادا بێت له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا.
ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا له‌گه‌ڵ که‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئیدی به ڕێگه‌ی سیاسی بێت یان له‌شـکری، ئه‌وا ئه‌م حکومه‌ته‌ی بڕیاره پـێکیبهێنن، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و کۆنگره‌یه‌کی نیشـتمانی گشتی سـازده‌کرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێـکی دیکه‌ی کاتی.