جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکرد به یه‌که‌م گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌م پـۆسته‌ی گرته ده‌ست.
به‌ڕێز کیری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه واشنتنی پایته‌ختی به‌ره‌و له‌نده‌ن جێهێشت که یه‌که‌م ویزگه‌ی گه‌شته‌که‌ی ده‌بێت له‌م سه‌ردانه 11 ڕۆژیـیه‌دا بۆ 9 وڵاتی جیهاندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سوریا له سه‌روو لیستی کارنامه‌ی وتووێژه‌کانی جۆن کیری ده‌بێت له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی نێوده‌وڵه‌تیدا. هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌یه‌تی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆبـبێته‌وه.
بڕیاره له پاش له‌نده‌ن به‌ره‌و به‌رلین و پاشـان به‌ره‌و پاریس بڕوات که له‌وێ وتووێژ بکات له باره‌ی هاوکاری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به کێشه‌که‌ی مالیـیهوه هه‌یه.
پاشـان به‌ره‌و ڕۆما و ئانکه‌ره و قاهیره ده‌ڕوات که له‌وێ وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت کیری به نیازه گوشـار بکات بۆ یهکدهنگیـیهکی زیاتری سیاسی و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ تاووتوێکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که.
دواتر سه‌ردانی ڕیاز و ئه‌بو زه‌بی ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی بهێنێت.