ئێران نکوڵی کردووه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و 3 گومانباره‌ی له نایجیریا ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌کان به ده‌سـته‌یه‌کی تێرۆرسـتی سه‌ر به ئێران بۆ پـلانڕێژی به مه‌به‌ستی هێرشکردنه سه‌ر به‌رژوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له نایجیریا.
ئه‌مڕۆ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان گوتی ته‌نها هۆکاری ئه‌م تۆمه‌تانه بریتیـیه له په‌یوه‌ندی خراپی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا. ناوبراو گوتیشی به‌ڵام په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و نه‌یجیریا له گه‌شه‌کردندایه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌تی نایجیریا هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی 3 که‌سی ڕاگه‌یاند، له‌وانه عه‌بدوڵڵا موسته‌فا بێره‌ندی که که‌سێـکی شیعه ئاینزایه و پـێده‌چێت ڕابه‌ری ئه‌و ده‌سته‌یه بووبێت.
کاربه‌ده‌سـتانی نایجیریا ده‌ڵێن بێره‌ندی سه‌ره‌تا له سـاڵی 2006 چووه بۆ ئێران تاوه‌کو مه‌زهه‌بی شیعه له زانکۆیه‌کی ئه‌و وڵاته‌دا بخوێنێت. له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نایجیریاوه ده‌سـتگیرکرا، به‌ڵام هه‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشـکرا نه‌کرا.
وته‌بێژێـکی ده‌زگای ئاسایشی نایجیریا ده‌ڵێت به دوای که‌سێـکی دیکه‌ی گومانباردا ده‌گڕێن که پـێده‌چێت که‌سی چواره‌می نێو ده‌سته‌که بووبێت.