که‌سایه‌تییه‌کی باڵای ئۆپۆزسیۆنی میسڕ داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کردووه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاماده نییه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکات که له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ئیسلامی محه‌مه‌د مورسی داوا کراوه.
ئه‌لبه‌رادعی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به فرتوفێڵ کردن له قه‌ڵه‌م دا. له‌وکاته‌وه‌ی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رکراوه ئیسلامییه‌کان له هه‌مو هه‌ڵبژاردنێکدا سه‌رکه‌وتن به ده‌ستده‌هێنن.
ئه‌لبه‌رادعی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی له لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ریدا ڕیگه‌یاندووه هه‌ڵبژاردنێکی هاوشێوه‌شی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌کیش له ساڵی 2010دا بایکۆت کردبوو.
ڕێبه‌رانی دیکه‌ی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا ڕایاننه‌گه‌یاندووه ئاخۆ له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کی ئه‌لبه‌ڕادعی هاوڕان یان نا.
سه‌رۆک مورسی داوای کردبوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی له 27 ی مانگی چواره‌وه ده‌سپێبکات به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند له ئێستادا بیر له گۆڕانی کاته‌که‌ی ده‌کاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کرستیانه قبتییه‌کانه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته کاتی جه‌ژنی کرستیانه‌کان.