سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ژاپۆن شینزۆ ئابێدا تاوتوێی ئه‌وه‌یان کردووه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ناو‌کی کۆریای باکور بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌لێت "ئێمه ژماره‌یه‌ک مژاری ئاسایشیمان خسته به‌ر باس، به‌تایبه‌تی نیگه‌رانییه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌م کرداره وروژێنه‌ره‌ی کۆریای باکور و بڕیاره‌کانمان سه‌باره‌ت به وڵامێکی توند بۆ ئه‌و کرداره".
سه‌رۆک وه‌زیر ئابێ گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژاپۆن هه‌وڵی سزای زیاتری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ده‌ن بۆ سه‌ر کۆریای باکور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت چیتر پشودرێژ بێت له‌گه‌ڵ کرداره‌کانی پیونگیانگ.
سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی له کۆشکی سپی پێشوازی کرد له سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ. هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسیان له زیاد بوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ژاپۆن و چینیش کرد. سه‌رۆک ئۆباما سه‌نگی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان نێوان ئه‌مه‌ریکا و ژاپۆن. پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپۆن نانی نێوه‌ڕۆیان خوارد و باسی مه‌سه‌له‌ی ئابوری و هاوکارییان کرد.
به‌ڕێز ئابێ که له ڕۆژی پێنجشه‌ممه گه‌یشته واشنتۆن له مانگی 12 دا ده‌ستی به خولی دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیری کردن.