ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دوو بۆمب که کرابوون به دوو بایسکیلهوه، له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـاری حه‌یده‌ر ئابادی باشوری هیندسـتان ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س و برینداربوونی 50 که‌سی دیکه
سێ که‌سی موسڵمانی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه تۆمه‌تبارکران به پـلانڕێژی بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی تێرۆرستی که وه‌ک داواکارانی گشـتی به‌ریتانیا ده‌ڵێن له هێرشه‌کانی سـاڵی 2005 گه‌وره‌تر ده‌بوون
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن له وتووێژێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی، ڕۆژێـک به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتن، گوتی چین له مێژه‌وه په‌یڕه‌وی ڕێبازی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ژاپـۆن و وڵاتانی دیکه‌ی هاوسێـیدا ده‌کات
کاربه‌ده‌سـتێـک له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه قایل بوو سێ سیاسه‌تمه‌داری لایه‌نگری کورد سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان بکه‌ن
به‌رپـرسانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین له باکوری به‌غدای پایته‌خت و ده‌رئه‌نجام 4 سه‌ربازی عێراقی کوژراون و 4 ی دیکه‌ش برینداربوون
ئاژانسی دهنگوباسی دۆگان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی ڕابردوو 8 فڕۆکه‌ی F-16 ی تورکیا له ماوه‌ی 2 کاژمێردا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر 12 شوێنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له چیای قه‌ندیل
کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به ئۆپـۆزسۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی هێرشێـکی ئاسـمانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که 18 که‌س کوژراون
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایان هه‌ژاند و بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی ده‌یان که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی سه‌دان که‌سیش
دادوه‌رێـکی لوبنان داوای سه‌پاندنی حوکمی له‌سێداره‌دانی کردووه بۆ میشال سه‌ماحه وه‌زیر ڕاگه‌یاندنی پـێشووی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ده‌سـتگیرکردنی به‌رپـرسێـکی سوری، ئه‌مه‌ش به تاوانی نه‌خشه‌دانان بۆ کاری تێرۆرسـتی و کوشـتنی که‌سایه‌تی سیاسی و پـیاوانی ئاینی و هه‌روه‌ها که‌سانی سوریش
جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی جیهان کاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه، بۆیه چیدی هیچ شتێـک نه‌ماوه ده‌ره‌کی بێت
له پاش ده‌ستپـێشخه‌ری سه‌رۆکی خولی ئێستای هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا مه‌عاذ ئه‌لخه‌تیب، له ڕووی ئاماده‌یی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوێنێ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته وه‌زیری نه‌وت بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی نه‌وتی ئێران و سوریا بۆ ڕاکێشـانی لووله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی گاز
چین زۆر به توندی ڕاپـۆرتی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ئاسایشی ئنته‌رنێتی بنکه له ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا له‌شـکری چین تاوانبارده‌کات به هێرشێـکی گه‌وره‌ی به‌رفراوانی ئنته‌رنێتی بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و کارداریـیهکانی ئه‌مه‌ریکا
ڕووسیا و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پـێشـنیاری وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریایان کرد، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته که‌وا بۆ دوو سـاڵه به‌رده‌وامه
جۆن کێری وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به نیازه له یه‌که‌م گه‌شتی خۆیدا وه‌ک وه‌زیر سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا بکات
بولگاریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای دا که‌وا هه‌ڵوێسـت له دژی حزبوڵڵای لوبنان بنوێنن، پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وتووه ئه‌م کۆمه‌ڵه له پشت ته‌قینه‌وه‌ی پاسێـکی گه‌شـتیاری بووه له هاوینهههوارێـکی بولگاریا و تیایدا 5 گه‌شتیاری ئیسرائیلی کوژران
خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌نگه‌تاوی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ڕووسیا سبه‌ینێ دوو فڕۆکه‌ی خۆی بۆ سوریا ڕه‌وانه ده‌کات به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی 46 تۆن کۆمه‌کی مرۆیی
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسـا سکاڵای سه‌ره‌تایـیان له دژی 11 که‌س تۆمارکردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن به زۆر پاره‌یان له خه‌ڵـک کۆکردۆته‌وه بۆ پارتی کرێـکارانی کوردسـتان
کارلا دێل پـۆنتێ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار بده‌ن ئایا ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌ی کۆمسیۆنه‌که‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن یان نا
کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری نایجیریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆمپانیه‌کی لوبنانی تایبه‌ت به بیناسـازی و له ئاکامدا پاسه‌وانێـکیان کوشتووه و 7 کارمه‌ندی بیانیان ڕفاندووه
زیاتر نیشـان بده