پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونس عه‌لی ئه‌لعه‌ریزی بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵاته‌که پـێشـنیارکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی مونسف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی تونس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕی و داوای لێـکرد حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
عه‌دنان مونسر وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی تونس، ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک مه‌رزوقی ناوی کاندیده‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی پـێـگه‌یشت و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ماوه‌ی دوو هه‌فته بواری داوه‌تێ حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه گه‌وره‌ترین پارتی ناو په‌رله‌مانی تونسه و له کۆی 217 ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دامه‌زرێنه‌ره 89 په‌رله‌مانتاری هه‌یه.
عه‌لی ئه‌لعه‌ریز له ئێسـتادا له پـۆستی وه‌زیری ناوخۆیه له حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر حه‌مادی جبالی، ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی دا، پاش شـکستهێنانی له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ته‌کنۆکرات.
عه‌لی عه‌ریزی ته‌مه‌ن 58 سـاڵ یه‌کێـکه له سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه و له مێژه‌وه له‌و پارته‌دا کاری کردووه و ته‌نانه‌ت له سـاڵی 1987 له سه‌رده‌می سه‌رۆکی هه‌ڵاتوو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی حوکمی له سێداره درا، به‌ڵام دواتر لێبوردنی بۆ ده‌رچوو.
پاشـان له سـاڵی 1990 هه‌ر به تاوانی کارکردن له دژی ڕژێم له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه حوکمی 15 سـاڵ زیندانی درا و ده سـاڵی حوکمه‌که‌ی خرابووه زیندانی تاکه که‌سیـیه‌وه.