ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئه‌و یه‌که له‌شـکریـیه‌ی وڵاته‌که‌ی کرد که له باشوری تورکیا سه‌رپه‌رشـتی سیسته‌مێـکی دژه موشه‌کی پاتریۆت ده‌کات.
له میانه‌ی سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ تورکیا، خانم مێرکڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشـته فڕۆکه‌خانه‌ی غازی عه‌نتاب و له‌وێ له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی شـاره‌که‌وه پـێشـوازی لێـکرا و به‌ره‌و شـاری قاره‌مان مه‌رعه‌ش به‌ڕێکه‌وتن که له‌وێ یه‌که له‌شـکریـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی لێدامهزراوه.
شـاری قهرمان مه‌رعه‌ش نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له سنووری سوریاوه دوره و ئه‌ڵمانیا 300 سه‌ربازی خۆی له‌وێ داناوه بۆ سهرپهرشـتیکردنی دوو له‌و شه‌ش سیسته‌مه دژه موشه‌کیـیه‌ی ناتۆ له تورکیا دایمه‌زراندوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیانی هه‌ر هێرشێـکی موشه‌کی که له لایه‌ن سوریاوه بکرێته سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌ندامی ناتۆ.