حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانی کردووه هه‌موو هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی وه‌رده‌کی باشوری ڕۆژئاوای کابولی پایته‌خت بکشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و هێزانه و هێزه ئهفغانیـیهکانی له‌گه‌ڵیاندان پـێشـێلی مافه‌کانی خه‌ڵـکی سیڤیلیان له‌و هه‌رێمه‌دا کردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فعانستان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومی له باره‌ی ڕووداوه ئاسایشیـیه‌کانی هه‌رێمی وه‌رده‌ک نیشـانی داوه چه‌کدارانی سه‌ر به‌و هێزه تایبه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیان هه‌بووه له بێزارکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشـتنی خه‌ڵکی بێ تاوان.
به‌یانـنامه‌که گوتی وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانسـتان ڕێ‌وشـوێنی پـێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ده‌رچوونی ئه‌و هێزه تایبه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان بڕیارێـکی له‌م جۆره له دژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بدات که بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده سـاڵه یارمه‌تی وڵاته‌که‌یانی داوه له شه‌ڕی دژی میلیتانه‌کانی تاڵیبان.