پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌ی ڕوون و حاشه هه‌ڵنه‌گر هه‌ن که ده‌یسه‌لمێنن چه‌کی کیمیاوی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ناو سوریا به‌کارهاتبوو که به‌هۆیه‌وه سه‌دان که‌س کوژران
نی‌نا داڤوولووری ته‌مه‌ن 24 سـاڵ که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک هیندیـیه و دانیشـتووی ناوچه‌ی سیراکیوزی ویلایه‌تی نیویۆرکه به شـاجوانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردرا
کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌م سه‌رۆکایه‌تیـیه نوێـیه‌ی به یه‌ک ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی قسه ده‌کات و هه‌روه‌ها به به‌راورد له‌گه‌ڵ پـێشـتردا زیاتر وابه‌سـته‌یه بۆ به‌دیهێنانی به‌ره‌وپـێشـچوون
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆکوژی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شـاری موسڵیان هه‌ژاند و لایه‌نی که‌م 12 کوژراو و زیاتر له 28 برینداریشیان لێـده‌که‌وێته‌وه
ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـا و به‌ریتانیا کۆکن له‌سه‌ر پـێویسـتی ده‌رکردنی بڕیارێـکی توند له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه که خشته‌یه‌کی کاتی وردی تێدابێت بۆ دوا مۆڵه‌ته‌کانی له به‌رده‌م سوریادا ده‌بن
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن به لای که‌م 37 که‌س کوژراون به‌هۆی ئاگرگرتنی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نه‌خۆشی ڕه‌وانی له باکوری ڕۆژئاوای ڕووسیا. ئه‌مه دووه‌م ڕووداوی له‌م وێنه‌یه‌یه که ئه‌مسـاڵ له‌م وڵاته‌دا ڕووبدات
پارێزه‌ری تاوانباره‌کان داوای له دادگاکه کرد سزاکه سووک بکات، به‌ڵام دادوه‌ر یوجیش خانا ڕه‌تیکرده‌وه و گوتی ناکرێت دادگا له به‌رامبه‌ر تاوانێـکی وه‌ها دڕندانه سزا سووک بکات
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی هه‌وڵێـکی نوێ ده‌ده‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆنگره ئاشـتیـیه‌ی له مێژه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه سـازبکرێت بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا
بۆمبێـک له ناو مزگه‌وتێـکی سووننه له گوندێـکی باکوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قیوه‌ته‌وه له ده‌می نوێژی هه‌ینیدا و له ئاکامدا 28 که‌س کوژراون و به لانی که‌م 41 که‌سیش برینداربوون
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به جدی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کات له باره‌ی کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌شـکر له ئاماده‌باشیدا ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ده‌سـتده‌کات به پـێدانی زانیاری له‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانی له پاش مانگێـک له مۆرکردنی ڕێـککهوتنـنامهی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م جۆره چه‌کانه
کۆمه‌ڵێـکی توێژینه‌وه بنکه له واشنتن ده‌ڵێت وه‌ها پـێده‌چێت کۆریای باکور دهسـتیکردبێتهوه به کارکردن له ڕیاکته‌رێـکی پـلوتۆنیۆم، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دایبوو بۆ فراوانکردنی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناو‌کی خۆی
ده‌شڵێت هه‌موو هۆکاره‌کان ئه‌و بڕوایه دروست ده‌که‌ن که چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن به‌رپـرس بن له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌شـکری ده‌ره‌کی
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆشـحاڵی خۆی نیشـانداوه به‌و وتووێژانه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئومێدی خواست ئه‌مه بـبێته مایه‌ی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک مزگه‌وتێـکی شیعه له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 35 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس له ڕووسیا ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان پـلانه‌که‌ی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریای به ئه‌مه‌ریکا داوه، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی جان کێری له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ کۆبـبێته‌وه
له سـاڵیادی هێرشه تێرۆرسـتیـیه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر، ئه‌وانه‌ی له سـاڵی 2001 کرانه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ یادکردنه‌وه‌ی قوربانیـیانی ئه‌و هێرشانه له واشنتنی پایته‌خت
گه‌وره یاسادانه‌رێـکی ڕووسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی چه‌کی زیاتر به ئێران بفرۆشێت و هه‌روه‌ها پـیاداچوونه‌وه به ڕێکه‌وتنی تایبه‌ت به به‌کارهێنانی وڵاته‌که‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی پـێداویسـتیـیه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز که به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدرابوو، به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه شـاری بنغازی لیبیای هه‌ژاند له نزیک ئۆفیسێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له شـاره‌که‌دا
پاکسـتان ده‌ڵێت به‌م زووانه جێـگری پـێشـووی ڕابه‌ری تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانسـتان مه‌لا عه‌بدول غه‌نی به‌راده‌ر ئازاد بکات، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ به‌ره‌وپـێشبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له ئه‌فغانسـتاندا
زیاتر نیشـان بده