Accessibility links

نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ڕووسیا ئاگرده‌گرێت و 37 که‌س گیان له‌ده‌سـتده‌ده‌ن


کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن به‌ لای که‌م 37 که‌س کوژراون به‌هۆی ئاگرگرتنی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی نه‌خۆشی ڕه‌وانی له‌ باکوری ڕۆژئاوای ڕووسیا. ئه‌مه‌ دووه‌م ڕووداوی له‌م وێنه‌یه‌یه‌ که‌ ئه‌مسـاڵ له‌م وڵاته‌دا ڕووبدات.
ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتان گوتیان به‌ لای که‌م کارمه‌ندێـک که‌ هه‌وڵی ڕزگارکردنی نه‌خۆشـه‌کانی دابوو له‌ نێو مردووه‌کاندایه‌.
له‌ کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ نزیکه‌ی 60 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشـخانه‌که‌دا بووبوون. به‌ لای که‌م 20 که‌سیان به‌ سه‌لامه‌تی له‌ نه‌خۆشـخانه‌که‌ گواسترانه‌وه‌.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ڕه‌نگه‌ هۆکاری ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌ له‌ ئاکامی جگه‌ره‌کێشـانی نه‌خۆشێـکه‌وه‌ بووبێت‌ له‌ نێو جێـگاکه‌یدا. پاشـان ئاگره‌که‌ به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ی کرد.
به‌ڵام سه‌رۆکی پـزیشکانی نه‌خۆشـخانه‌که‌ حسێن محه‌مه‌دۆڤ ڕه‌تی کرده‌وه‌ ئاگره‌که‌ له‌ ئاکامی جگه‌ره‌کێشـانه‌وه‌ که‌وتبێته‌وه‌ و گوتی نه‌خۆشه‌که‌ به‌ مه‌به‌ست کردوویه‌تی و خۆشی تیایدا گیانی له‌ده‌سـتداوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ مانگی چواری ڕابردووش ئاگرێـکی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی مۆسـکۆ که‌وته‌وه‌ و له‌وێش 38 گیانیان له‌ده‌سـتدا.
XS
SM
MD
LG