جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به جدی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌کات له باره‌ی کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌شـکر له ئاماده‌باشیدا ده‌مێنێته‌وه تاوه‌کو سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له ژێر گوشـار بهێڵرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی له جنێڤ، هه‌روه‌ها گوتی " هیوادارین له ڕێگه‌ی هه‌وڵی دیپـلۆماسی بتوانین خۆمان له کرده‌ی له‌شـکری لابده‌ین."
کێری ئاماژه به‌وه کرد ڕژێمی سوریا چه‌کی کیمیاوی له دژی خه‌ڵـکی خۆی به‌کارهێناوه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵ نیـیه و ڕێگه ناده‌ن جارێـکی دیکه دووباره بـبێته‌وه.
پاشـان ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌سه‌د ماوه‌ی 30 ڕۆژ مۆڵه‌تی هه‌بێت زانیاریـیه‌کانی تایبه‌ت به چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ڕاده‌ستبکات، گوتی ئه‌وه جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه، چونکه ئه‌و چه‌کانه به‌کارهێنران.
لاڤرۆڤیش لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌و بڕوای وایه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ڕێبازێـکی ئاشـتیانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما گوتویه‌تی.