کۆمه‌ڵێـکی توێژینه‌وه بنکه له واشنتن ده‌ڵێت وه‌ها پـێده‌چێت کۆریای باکور دهسـتیکردبێتهوه به کارکردن له ڕیاکته‌رێـکی پـلوتۆنیۆم، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دایبوو بۆ فراوانکردنی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناو‌کی خۆی.
ئنسـتتیوتی (ئه‌مه‌ریکا- کۆریا) له زانکۆی جانس هاپـکنز گه‌یشـتووه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژماره‌یه‌ک وێنه که به سه‌ته‌لایت گیرابوون و تیایاندا نیشـان ده‌درێت هه‌ڵمی سـپـی له بینایه‌کی نزیک ڕیاکته‌رێـکی ده‌زگای سه‌ره‌کی ناو‌کی یۆنگبیۆن به‌رزده‌بێته‌وه.
ڕیاکته‌ره‌که له سـاڵی 2007 وه داخرا به‌پـێی ڕێـکه‌وتنێـکی داماڵینی چه‌ک له به‌رامبه‌ر کۆمه‌کی ئابوری، به‌ڵام له مانگی چواری ئه‌مسـاڵدا کۆریای باکور ئاگاهی دا که‌وا هه‌موو کاره‌کانی له یۆنگبیۆن ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه تاوه‌کو توانا ناوکیـیه‌کانی به‌هێزبکات له ڕووی جۆر و بڕهکهشیـیهوه.
ئنستتیوته‌که ڕاپـۆرته‌که‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی North) 38) بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و بڕه هه‌ڵمه سپـیـیهی له 31 ی مانگی هه‌شـتدا له ڕیاکته‌ره‌که به‌رزبووبووه‌وه و له لایه‌ن سهتهلایتێـکهوه وێنه‌ی گیرابوو، ئاماژه‌یه‌که بۆ که‌وتنه‌وه گه‌ڕی ڕیاکته‌ره‌که.
گوته‌بێژێـک به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشور هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاست نه‌کرده‌وه.