زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆکوژی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شـاری موسڵیان هه‌ژاند و لایه‌نی که‌م 12 کوژراو و زیاتر له 28 برینداریشیان لێـده‌که‌وێته‌وه.
له گه‌ڕه‌کی ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستی شـاری موسڵ به‌هۆی هێرشێـکی خۆکوژی به پـشـتێـنه‌یه‌کی بۆمبی له نزیک باره‌گایه‌کی سوپای عێراق سه‌ربازێـک کوژرا و 11 ی دیکه برینداربوون که عه‌مید ڕوکن ئیسماعیل جبوری به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری ژوری عه‌ملیاتی موسڵ له نێویاندا بوو.
دووه‌م خۆکوژ به هه‌مان شێوه که پـشـتێـنه‌یه‌کی بۆمبی به‌سـتبوو له نزیک باره‌گای قائیمه‌قامیـیه‌تی موسڵ خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه 2 فه‌رمابنه‌ری حکومی کوژران و 4 که‌سی دیکه برینداربوون.
خۆکوژی سێـیه‌م خۆی به هێزێـکی گه‌ڕۆکی سوپای عێراق له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی موسڵ ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 که‌س کوژران که دووانیان سه‌رباز بوون و 6 هاوڵاتی سیڤیلیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له نزیک گه‌ڕه‌کی پـیشه‌سـازی له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ به ڕووی پـۆلیسـه‌وه یه‌ک پـۆلیس کوژرا و 2 که‌سی دیکه برینداربوون.
گه‌ڕه‌کی موسه‌نای باشوری موسڵیش، بۆمبێـک به ڕووی کاروانێـکی سوپای عێراقدا ته‌قیـیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 سه‌رباز کوژران.
گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌بی باکوری موسڵ، خاوه‌ن فرۆشگایه‌ک له شوێنی خۆی به چه‌کی بێ ده‌نگ کوژرا.
گه‌ڕه‌کی ئه‌فسه‌ران، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک 3 هاوڵاتی سیڤیل برینداربوون.
گه‌ڕه‌کی ته‌ئمیم، 2 پـۆڵیس به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک برینداربوون.
ناحیـیه‌ی گه‌یاره‌ی باشوری موسڵیش، 22 خان‌و که له قۆناغی بیناکردندا بوون و خاوه‌نه‌کانیان کارمه‌ندانی پـۆلیس بوون ، به ڕێـگای بۆمبه‌وه ته‌قێنرانه‌وه.